زانیاری گشتی
بەڕێوەبەر : بێریوان فەتاح
ئاستەکانی خوێندن: 9-12
- نەوت
- کۆمپیوتەر
- ژمێریاری
- کارگێڕی
شوێن
ڕێگای کۆیە، بەرامبەر بانکی حەمرین
هەولێر، عێراق
کاژێرەکانی قوتابخانە
یەکشەم – پێنجشەم : 8 –14
کۆتایی هەفتەکان: داخراوە
تەلەفۆن و ئیمەیڵ
info@mad-institute.com
١١ ٢٣ ٣٨٥ ٠٧٥٠
١١ ١٥ ٢٦٨ ٠٧٥٠
بەشەکان
بەشی ئەندازیاریی نەوت یەکێکە لەو بەشانەی کە پەیوەستە بە بابەتی وزە و ئامانجی کۆتاییشی ئەوەیە کە پێویستیەکانی وزەی پیشەسازی و ناوماڵ و ئۆتۆمبێل و هتد.. دابین بکات. ئەم بەشە لە نزیکەوە پەیوەندی بە جیۆلۆجی و کیمیاوە هەیە و تاک و حکومەتەکان بە خەمی گەورە کردنی قازانجەوەن. ئەندازیاریی نەوت بە تێکەڵ کردنی زانستە جیاوازەکانی بیرکاری، کیمیا، جیۆلۆجی، میکانیکی، گەرمیو جوڵەی شلە و هتد پێکیهێناوە و ڕۆڵی گرینگی هەیە لە هەموو ئەو پڕۆسانەی کە پەیوەندییان بە پیشەسازیی نەوتەوە هەیە وەک گەڕان بە دوای نەوت، هەڵکەندن، بەکارهێنان و گواستنەوە و دووبارە پاڵکردنەوەی هایدرۆکاربۆنەکان.
بەشی دیزاینی ئەندازیاریی کۆمپیوتەر و دروست کردنی پێکهاتەی جۆراوجۆری کۆمپیوتەر و زۆر گرنگە لە جیهانی ئەمڕۆدا. مەبەست لەم خولە لە بواری شیکردنەوە و دیزاین و بنیاتنان و بە ستنەوەی ئامێر و کۆکردنەوەی بەمەبەستی دروست کردنی ئامێری نوێ ، پێداچوونەوە و ناسینەوەی بەشەکانی ڕەقە کاڵا و نەرمە کاڵا بەردەست. بۆ شارەزایان دیزاین و بنیادنان و پرۆسە کردن و پێوان و ڕاهێنان و دەست کاری کردن و هتد هەموو ئەو چەمکانەن کە زۆر بە وردی و لە کورتترین ماوەدا ئەنجام دەدریت لە بەرنامەیەکی نەرمە کاڵای کۆمپیوتەردا. بۆیە مەبەست لەم بوارە مەشقکردنی کەسانی تایبەتمەندە بۆ ئەنجامدانی ئەوانەی سەرەوە.
بەشی ژمێریاری یەکێکە لەو بەشانەی کە خزمەتی خەڵک دەکات و ئەنجامی چالاکییەکانی ژمێریارێک دەتوانێت یارمەتیدەرێکی گەورە بێت بۆ بڕیارە ئابووریەکانی ئەو کەسانەی کە لە کۆمپانیا جیاوازەکاندا کار دەکەن. بۆیە یەکێک لە ئامانجە گرینگەکانی بەشی ژمێریاری ئەوەیە کە ڕاهێنان بە سەرچاوە مرۆییەکانی تایبەت بە کۆکردنەوە، پۆلێنکردن، تۆمارکردن و بەم شێوەیە پوختکردنەوەی زانیاری و ئامادە کردنی ڕاپۆرتی دارایی بەپێی ئەو پێوەرانەی کە کۆمپانیا و ڕێکخراوەکان پێشەوەخت دیاریان کردوە. هەروەها گرنگە کەسێک کە کاری ژمێریاری بکات لەگەڵ مەعریفەی ئێستای جیهاندا هاوشان بێت و هەموو ئەو گۆڕانکارییانە جێبەجێ بکات کە لە کارەکانیدا کراوە بۆ ئەوەی باشترین ئەنجام بەدەست بهێنێت . کەسێک کە لە ژمێریاریدا ڕاهێنراوە دەتوانێت لە داهاتوودا ببێتە بەڕێوەبەری دامەزراوەیەک یان کۆمپانیایەک، بیرۆکەی چۆنیەتی هەڵسەنگاندنی سەرچاوەکان و وەبەرهێنان بدات بەو کۆمپانیایە بۆ ئەوەی باشترین ئەنجام بەدەست بێنێت. ژمێریاری کارێکی خزمەت گوزاریە، ژمێریار ئەو زانیاریانە بۆ کەسانیتر دەخاتە ڕوو کە دەکرێ کاریگەری هەبێت لە سەر بڕیارە ئابوریەکان.
ئامانج لەم بەشە بە وردی تێگەیشتن لە ئەرکە بنەڕەتییەکانی ڕێکخراوەکان و زیاد کردنی توانا و کارامەیی خوێندکاران لە ئاشنابوون بە بابەتەکان لەسەر بنەمای بەڕێوەبردن و کۆکردنەوە و شیکردنەوەی زانیاری پەیوەست بە هەر یەکێک لەو بابەتانە و هەژمارکردنی چارەسەری جۆراوجۆر و تایبەت بە هەر کێشەیەک و جێبەجێ کردنی ئەو بڕیارانەی کە گیراونەبەر. بەڕێوەبردن و پرۆسەی پلاندانان و ڕێکخستن و فەرماندان و ئاراستەکردن و سەرپەرشتی کردنی هەوڵەکانی ئەندامانی ڕێکخراوەکە و بەکارهێنانی سەرچاوەی ڕێکخراوەیی تر بۆ بەدیهێنانی ئامانجە ڕێکخراوەییەکان.
ئەرک و دیدی ئێمە
ڕۆژمێر
دووشەممە 5ی تەممووز
هەڵبژاردنی جەستەی قوتابی
پێنج شەممە 18ی تەممووز
خولی شەترەنجی خوێندکاران
هەینی، 1ی ئاب
کۆبونەوەی PTAی ئاب
چوونە ژوورەوە بۆ تیمەکەمان و قوتابیان
دانانی سەرهێڵ
تاقیکردنەوە دیزاینە بۆ یارمەتیدانت بۆ گەیشتن بە ئاستی زمانەکەت.
تاقیکردنەوە و ڕاهێنان لەسەر هێڵ
باشترکردنی کارامەیی زمانەکەت بە داگرتن و بەکارهێنانی ۆرکشیتەکان!
قوتابی
دوای بەرنامەکانی قوتابخانە
مامۆستایان
ساڵ دامەزراوە

MÂD Institute
داهاتووت بنیات بنێێ
پەیوەندیمان پێوە بکە
شوێن : ڕێگای کۆیە، بەرامبەر بانکی حەمرین ، هەولێر ، عێراق
info@mad-institute.com : ئیمەیل
تەلەفۆن : ١١ ٢٣ ٣٨٥ ٠٧٥٠ | ١١ ١٥ ٢٦٨ ٠٧٥٠
کاژێرەکانی قوتابخانە : یەکشەم – پێنجشەم: 8 – 14 | کۆتایی هەفتەکان: داخراو
© 2021 Mad Institute